قالب پرشین بلاگ


شعر نو کردی
شیرکو بیکه س - عه بدوللا په شیو - جه لال مه له کشا - فه رهاد پیربال - سیمین چایچی
گەر ڕێگا

نەیکوشتی و

گەیشتی ،

بۆت دەنووسم :

لەسەفەردا چۆنی بێ من ؟!

 

 

[ شنبه ۱۳۹۴/۰۹/۲۸ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
عه زیزم بۆچی تۆراوی له خۆرا
چ قه و ماوه؟دڵی تۆ بۆچی گۆڕا

ئه تۆ وا زوو له بیرت کردم ئه مما
فه رامۆشت نه که م شه رته له گۆڕا

له من ڕا خۆ خه تایه ک رووی نه داوه
ئه دی بی مه یلی بۆ رووی دا له تۆ ڕا؟

ئه سیری که زیه ته کوتری دڵی من
ده بی حاڵی چ بێ کۆتر له تۆ ڕا؟

سه ر و ماڵ و که ماڵ و بیر و هۆشم
له نه ردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا

له چاوم دێ به خۆر فرمێسکی خوێنین
که چی ئه م گۆمه خوێنه هه ڵنه چۆڕا

من و لاشه ی په پووله ماینه وه و به س
شه وی دووری شه میش تواوه له کۆڕا



[ جمعه ۱۳۹۴/۰۸/۲۲ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
.... 

همومان له مندالیه وە؛بە حەز و ژیاین.
کات وابوو دگیان به حزه کانمان..یان حەزەکانمان،لەناخی دلمان ئووا به گرە

ئەوڵ جاره وا حەز له منا باڵای کرد.به ئاواتی توپەک بوم ،بویاری لە نێوان منداڵان ئەوم داسەر

تا کە حەزی دوچەرخە سه ری لیم دا .ئویشم داسەر...

تا خومیش وکوو حە زەکانم باڵام کرد....جیگا لەویش حەزکردن لە ناوو خەلکم دا قە دەغە بوو .بڵام من هەر حەزم دکرد.....

به قاچاخی ،حزم دکرد،بوم به پول و پارە بو به خەل گریفانی باوکانی ماندوو و کریکار..
جارەحەزم کرد بووم بە گله نە بو چاوانی داییکی نیشتمان...

جارەبوام بە ئاوو .
ئاوو پرژینم کردایا،گوڵالە سووری باخان

جارە بوام به قه ندیل ...تیکم بدایا سەدارەو دیل...

جارە بووام بە فەنکایی...بو دڵانی پر لە سوو

جاره بام بە فڕوکە ،له عه فرین بەرو شاهوو


جارە بوام بە ئاڵا....بزەم بهاوردا له گەورو و منداڵا..

جارە همو وەرزکانم دکرد بە بەهار...با نەگرمیان بیتو نە سرد ،ئاوارەکانی هەژار.....

جارەتر بووام به میژوو....دمکردە لافاوو ؛بە خوین بارانی شەهیدان...

جاره بووام بە ماچ ..بوو چاوانی هەڤاڵان...

ئیتر حەز ناکەم ..
دچمە سه ر سیروان ..
هەموو حەزکانم .ئاوو ئکیشم و تەنیا..

تەنیا، لە سەر حەزە هانا ئەدەم...
ئەویش ئەپارمەوە،له خودای نیشتمان..
ئەوەندە باڵا بکەم،به قەو باڵای حەزەکان..ئارام ئارام ..نکا بچلە کییتەوە...

باووەش کەمە تەنییایە کەی


............. کوردستان ........



[ جمعه ۱۳۹۴/۰۸/۲۲ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
من کە ڕۆڵەی کوردەکانم تورک و تارم بۆ چیە؟
تا برای پشتیم ببێ یاری لە مارم بۆ چیە

تا کڵاشی بەن چنی ژێر مەحکەمی خۆم دەس بدا
قۆندەرەی تەسک و تروسک و لار و خوارم بۆ چیە

تا کتێبی وەسفی خاکی کوردستان ئینشا ببێ
وەسفی روکن‌ ‌ئاباد و نەهری روبادم بۆ چیە

شەربەتی هەرمێ لەت و دۆشاوی شۆکەم دەس کەوێ
ئارەق و تریاکی هەر وەک ژەهری مارم بۆ چیە

نەی کە شمشاڵە عەزیزم، سەد گرامافۆن ئەژی
سۆزی شمشاڵم ببێ من عوود و تارم بۆ چیه

[ جمعه ۱۳۹۴/۰۸/۲۲ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
 

ئه‌مکوژێ حوکمه‌ ئه‌زانم به‌ خودا جەوری حه‌بیب
بەسە سا له ڕێی خودا ده‌س له يه‌خه‌م به‌رده ته‌بيب

تالعم نه‌حسه ده‌ترسم كه به ئازاری فيراق
بمرم و ڕۆژێ نه‌بێ ده‌وڵەتی وه‌سڵم به نه‌سيب

چاوی فه‌تتانی ئه‌تۆ ساحيره يا جادووگه‌ره
كه به یەک عيشوه ئه‌دا عابيدی سه‌د ساڵه فريب

تا له تۆ دووره‌ دڵی غه‌مزه‌ده ئه‌ی ڕاحه‌تی گيان
مه‌شريق و مه‌غريبه‌ ما به‌ينی له‌گه‌ڵ سه‌بر و شه‌كيب

بێ فه‌راز نابێ نه‌شيب، ئه‌م قسه ته‌حقيقه‌ بەڵام
من له ڕێی عه‌شقی تۆ نه‌مدی به خودا غه‌يری نه‌شيب

شێخ ده‌گۆڕێته‌وه‌ گه‌ر چاوی به زوڵفت بكه‌وێ
خيرقه‌وو سه‌بحه به زوننار و چه‌ليپا وو سه‌ليب

تاقه‌تم تاقە له ژێر باری خەمانا گوڵەکەم
بکه‌ ڕه‌حم به‌ دڵم چاکه‌ ته‌ره‌حوم به‌ غه‌ریب

شێخ ڕەزا تاڵبانی

[ پنجشنبه ۱۳۹۴/۰۸/۲۱ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
کە تۆی قیبلە، دەمت سا بێنە قوربان!
له‌ سه‌ر قوبله‌ دڵم مه‌شكێنه‌، قوربان

وەرە بنواڕە دوو دەستی حەناییم
حه‌نایی چی؟ هه‌موو خۆ خوێنه‌ قوربان!

شەقی کە، غەیری حوبیی تۆی تێدا بێ،
بە دەستی خۆت دڵم دەربێنە، قوربان

له‌ بۆ خه‌ڵقی خه‌ڵات به‌خشانی ماچه‌
خه‌ڵاتی من هه‌موو خۆ جوێنه‌، قوربان

فوتووری چاوەکانت نانوێنی،
بە 'نالی' فیتنە بەس بنوێنە قوربان!.

[ پنجشنبه ۱۳۹۴/۰۸/۲۱ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
حــــه‌ناییی کـــردووه‌ پـــه‌نــجـه‌ی بــه‌ خــوێناوی دڵـــی زارم
ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ شه‌هــاده‌ت بێ که‌ کـــوشته‌ی ده‌ستی دڵـدارم

گــوتم: ئایــا بـــه‌ زاری خۆت ده‌پرســی حــاڵـی زاری مــن ؟
بــرۆی هێنایه‌ یه‌ک، وه‌ک شــکڵی (لا) یه‌عنی که‌ بـــێزارم

عه‌جه‌ب ئه‌ستێره‌ شه‌و هه‌ڵدێ له‌ ترسی خوسره‌وی خـاوه‌ر
به‌ ڕووی تـــۆم دیده‌ هـــه‌ڵنایێ شــه‌و و ڕۆژ، ئــه‌رچی بێـدارم

طه‌بیبی من ده‌بـــێ ده‌خڵی هه‌بـێ، صـاحیب ئیشاره‌ت بــێ
مـه‌گـــه‌‌ر چـــاوت بزانێ من له‌به‌ر چی مـــه‌ست و بیـمـارم !

به‌ سه‌روم وت که‌ ڕاسته‌ سه‌رکه‌ش و به‌رزی، که‌چی له‌رزی:
کـــه‌ فه‌رقیشم بــگاته‌ ئـــاسمان بـــه‌نده‌ی قـــه‌دی یـــارم‌ !

له‌ شیرینیی ئه‌تۆ، ئه‌ی خوسره‌وی تــه‌ختی زه‌مین، ڕه‌نــگه‌
بـــــگـاتـــه‌ ئـــاسمانــــی بێسـتــوون فه‌رهـــادی هـــاوارم

برۆت باڵی هوما سایه‌ی ‌ سـه‌ری سوڵطانی حـــوسنت بــوو
خه‌طت هات و وتی: من ناسیخی طـــوغــرایــی خـــونــــکارم

سه‌راپـــا هـــه‌روه‌کـــوو حــــه‌ڵقـه‌ی زرێ په‌روێزه‌یی خــوێنم
بــــه‌ یــه‌ک یـــه‌ک تیری مـــوژگـــــانی زرێ دۆزت بـــریندارم

حـــه‌مایێل کــه‌ ده‌مــی تێغت له‌ حه‌ڵقه‌ی گه‌ردنی (( نــالی))
مـــه‌گـــه‌ر تێـراو ببم بـــه‌و ڕه‌نـــگه‌، تینووی ســـاعیدی یارم.

[ پنجشنبه ۱۳۹۴/۰۸/۲۱ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
گەر لە بیری کەسێکداین
ئەوە هونەری ئەوە،
نەک هونەری ئێمە...!
چ خۆشە،
کەسێکمان خۆش بوێ
نەک بۆ پێداویستی...
نەک لە بەر ناچاری...
نەک لە بەر تەنیایی...
تەنیا،
لە بەر ئەوەی شایانیەتی.

 

 

[ پنجشنبه ۱۳۹۴/۰۸/۲۱ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]


به رنجي دايك به خيو كراموم

باوك ماندوبو .بونانو ئاوم

دايكي دلسوزم په روه رده ي كردم

ئه گه ر ئه ونه با زور زوده مردم

دايك زور له خوي خوشتري دويم

ئه وبه رگم ده شوا،ئه وراده خا جيم

پيلاوي دايك له باني چاوم

باوكم خوشده وي هه تا من ماوم

[ شنبه ۱۳۹۲/۰۴/۱۵ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]

دنیا خه‌مه‌، ژیان ژانه‌ 

 بۆ شاره‌که‌ی به‌هاری سوور

هیرۆشیمای کوردستانه‌

حه‌له‌بجه‌ی دایکی شاره‌زوور

کۆرپه‌ به‌ بێشکه‌ و لانکه‌وه‌

منداڵ به‌ سینگی دایکه‌وه‌

 بۆ یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ

سووتان و بوون به‌ کۆی زووخاڵ

 شه‌رته‌ هه‌موو به‌رد و داری

 حه‌له‌بجه‌ی تینووی رزگاری

 ده‌که‌ینه‌ خه‌نجه‌ری تۆڵه‌ی

 به‌رپشتێنی کورده‌واری


ئه مه ش گورانی ئه م شه عره به ده نگی ماموستا ناسر
http://www.youtube.com/watch?v=564xm_yxmRM&NR=1

[ شنبه ۱۳۹۲/۰۴/۱۵ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
ئەگەر بڵێم شەوانە بۆ ئەستێرە و مانگ باسم کردویت..
ئەگەر بڵێم لە دڵمدا وەک نەمرێک پەیکەرم بۆ دروست کردویت..
ئەگەر بڵێم ھەرگیز پێکە شەرابێکم بێ تۆ نەخواردوەتەوە..
...لەگەڵ خۆمدا بۆ ھەموو مەیخانەکانی شارم بردویت..
ئەگەر بڵێم ھەمو شەوێ بەر لە نوستن ماچم کردویت..
ئەگەر بڵێم لە ھەر کوێ بۆنم کڕیبێت..
ئەبێ پێشان جارێ بۆنی قاوە بکەم!
چونکە ھێندە بۆنم کردویت..
من ئەزانم باوەر ناکەیت!
ئەزانی بۆ ؟!
چونکە عەشق وەکو من شێتی نەکردویت!
ھەرچی ھەستی دوری ھەیە لێی نەبردویت!
چونکە تۆ ھێندە عاشق نیت ھەڵممژیتە ناختەوە!
ئەو کاتەی ئاخ ھەڵئەکێشیت..
چونکە تۆ ھێشتا ناتوانیت..
بە برژانگت لەسەر دیوار..
وێنەی چاوی من بکێشیت!


 

[ دوشنبه ۱۳۹۲/۰۳/۱۳ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
بڕیارم دابوو تا دوایین هه ناسه م

له ناو کۆڵانی هیچ عه شقێکا

پیاسه ی دڵداری نه که م

به ڵام که چاوه کانتم دی

دڵم

خۆی بوو به کۆڵانێک

بۆ پیاسه ی هه ناسه ی تۆ

[ دوشنبه ۱۳۹۲/۰۳/۱۳ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
باران
باران بونی توم بو دینی
بونی هه ناسه ت
بونی خوشه ویستی
به بوی باران،ئارام ئارام
گلاره ی چاوم قوورس ئه بی،
به گورانی بارانه که ی ماموستا ناسر مه ستی خیالت ئه بم
دل ته نگم ،دل ته نگی ئه و کاتانه ی له ژیر باران پیاسه مان ئه کرد ،
ئه و ساتانه ی له لام بووی و من پیم نه زانی
نمی باران گونام ماچ ئه کا و له گه ل فرمیسکه کانما تیکه ل ده بی و ئا بیته ساریژی خه مه کانم
ئازیزم ته نیا نیم باران بونی توم بو دینی.
[ سه شنبه ۱۳۹۱/۱۲/۲۲ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
دار چناره کانی ئه م وولاته
ئه مرو له فرمیسکی باران
قومیکیشیان نه خوارده وه
له به ر ئه وه ی
له دووا روژدا
نه یان تاشن بو سی داره
بو روله کانی ئه م شاره
[ یکشنبه ۱۳۹۱/۰۱/۲۰ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
ئاخو کی بیت

پیشمه رگی ماچم 

رچه ی ریبندانی

ریگای لیوت بشکینیت?
[ دوشنبه ۱۳۹۰/۱۲/۰۸ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]


زۆر به‌ هه‌ڵکه‌وت یه‌کیان ناسی و ..

ئاشنایی بوو به‌ ده‌ره‌تانی ویستێک ئه‌هوورایی!

به‌ گه‌مه‌ ڕوانیان بۆ یه‌ک و ..

نیگاکان بوون به‌ پردی حه‌ز و ئامێز!

بزه‌ی یه‌که‌م بێ واتا بوو ..،

به‌ره‌ به‌ره‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ بوو به‌ بیانووی هه‌ناسه‌ دان!

ئاخافتنه‌ ئه‌وه‌ڵیه‌کان بۆ ده‌رمان بوو..،

پیت و وشه‌ ئیسه‌ بوونه‌ به‌ ئاگر، به‌ شه‌و، به‌ باران!

ئه‌و ڕۆمانه‌ی ئه‌سته‌م بۆنی چێژی ئه‌دا ..،


بوو به‌ سه‌یرانگای دڵداران، ئه‌وین و ماچ ئه‌پشکوێن و پێکه‌وه‌ بوون!



خانم له‌نجه‌..!

تۆ ئه‌ونه‌ی دونیا کچیتوو، منیش ئه‌ونه‌ی پاییز شاعیر

تۆ بڵێی داهاتووی ئێمه‌یش هه‌ر ئاوا بێت!؟؟
[ دوشنبه ۱۳۹۰/۱۲/۰۸ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
وه‌ره جه‌لاد

وه‌ره گیانم هه‌موو له‌ت له‌ت بکه تاکوو بزانی چۆنه ئیمانم

ئه تۆ جه‌لاد

ئه‌گه‌ر ده‌ربینی ئیسکانم،

ئه‌گه‌ر بینی له‌به‌ر چاوم بکوژی گشت عه‌زیزانم،

به‌وه‌لاهی

به خاکی پاکی کوردستان،

ئه‌من کوردم قه‌تیش نالیم په‌شیمانم
[ دوشنبه ۱۳۹۰/۱۲/۰۸ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
ئه‌مشـــه‌و لـــه‌ دواین نامــــه‌دا که‌ نووسیبــووم : وازبێنه‌ لێـــم

نووسیبوم : گیانــــه‌ بمبه‌خشه‌ له‌مــــڕۆ به‌ دواوه‌ نامــــۆى پێم



که‌ نووسیبووم : زۆر لێــت زیزم با هــــه‌موو شــــــت ببــڕێته‌وه‌

سه‌یـــره‌ !چه‌نده‌ زوو بڕوات کرد گــــڕى عه‌شقــــــم بکـوژێته‌وه‌



چاک ئه‌زانم تێکـــڕاى شــــه‌وت به‌ بێــــدارى بـــــردۆته‌ ســــه‌ر

بۆیه‌ بــــووکى نیگاکـــــــــــانت به‌رگى خــــه‌میان کــردۆته‌ به‌ر



حه‌ز ناکــه‌م دڵم لێ پیس که‌ى له‌ یادى کــــه‌ ئه‌و ڕستـــــــــانه‌

چوونکه‌ چیــــــــم دابوو به‌ گوێتا گاڵتـــــه‌یه‌ و درۆى نیســــــــانه‌



ویستـــــم به‌ شێـــوازێکى نوێ بۆتى ده‌رِبڕم ســــــۆزو هه‌ست

ئه‌ى بیـــرت چوو ؟ من په‌یمانى تا مــــــردنتم له‌ گه‌ڵتا به‌ست ؟



ئه‌وه‌ى بــــۆم نمایش کـــــردى جۆرێک بوو له‌ خــــۆشه‌ویستى

تـــــۆش چ ناوێکـــى لێی ئه‌نى دڵگیر نابم ، خۆت سه‌ربه‌ستى



هــه‌رچیش ئه‌فه‌رمووى ئاماده‌م له‌ تۆڵه‌ى ئه‌و خـه‌مه‌ى شه‌وێت

به‌ڵام مـــــن ته‌نیــا مــــــاچێکى چــــــاوه‌ گــــــه‌شه‌کانتم ئه‌وێت
[ دوشنبه ۱۳۹۰/۱۲/۰۸ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌ی رۆح وگیان وسه‌روه‌ت وسامانی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌ی جێی ئومێدی جه‌رگی هه‌ڵقرچاوی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌ی خاک وخۆڵت سوورمه‌یی چاوانی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌ی دڕک وداڵت جه‌ننه‌ت وره‌زوانی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن ئه‌ی مه‌هدی ژین وروتبه‌هوئێقباڵی من

ئه‌ی وه‌ته‌ن روخساری جوانت فه‌سڵی پاییزیان به‌هار
خه‌مڕه‌وێنی ده‌ردی دڵمه‌ ده‌شت وشیو ولانزار
لووتکه‌یی کوێستانه‌کانت نه‌قشی ده‌ستی کردگار
ده‌شت وسه‌حرات جه‌ننه‌ت و وشکه‌شیوت لاله‌زار
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆی تاج وته‌ختی به‌ختی سه‌رگه‌ردانی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن خاک و وڵاتت گه‌وهه‌ره‌ یا زێڕوسیم
ئه‌ی وه‌ته‌ن سۆزی شه‌ماڵت دێ به‌چه‌شنی بای نه‌سیم
ئه‌ی وه‌ته‌ن من بۆچ له‌خاک وئاوی جوانت بێبه‌ریم؟
ئه‌ی وه‌ته‌ن گه‌ربۆت نه‌کۆشم شێت وئه‌بله‌وسه‌رسه‌ریم
ئه‌ی وه‌ته‌ن ناوت حه‌کیمی ده‌ردی بێ ده‌رمانی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن هه‌رکات ئه‌بینم باغ وگوڵزارت به‌چاو
ئه‌ی وه‌ته‌ن بۆنامرادیت دێ له‌چاوم خوێن وئاو
ئه‌ی وه‌ته‌ن تۆی جێی ئومێدی کیژوپیروگه‌نج ولاو
ئه‌ی وه‌ته‌ن گوڵزاروباغت وشکه‌ئه‌یبینم به‌چاو
ئه‌ی وه‌ته‌ن یاخوا له‌رێتا چێته‌ خاک ئه‌ندامی من
ئه‌ی وه‌ته‌ن قوربانی ناو وشۆره‌تی لاوانی تۆم
ئه‌ی وه‌ته‌ن قوربانی شیو ودۆڵی کوردستانی تۆم
ئه‌ی وه‌ته‌ن قوربانی ده‌ست وپه‌نجه‌که‌ی کوڕانی تۆم
ئه‌ی وه‌ته‌ن گه‌رلێم نه‌ڕه‌نجێی رۆڵه‌که‌ی جارانی تۆم
ئه‌ی وه‌ته‌ن جێگه‌ی ئومێدوعه‌قره‌به‌وئه‌ولادی من
راسته‌ به‌ینێکه‌ زه‌لیلی دیلی ده‌ستی دوژمنی
به‌شکراو وبه‌شخوراوی ده‌ستی پیسی چڵکنی
دوژمنت خواردوویه‌ جه‌رگت واخه‌ریکی مردنی
ئه‌ما گه‌ررووکه‌یته‌ سووتاو بێژی ئه‌ولادی منی
جا ده‌بینی رۆژی مه‌یدان زه‌بری ده‌ست وقامی من

[ پنجشنبه ۱۳۹۰/۱۱/۱۳ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
تابه‌که‌ی وه‌ک نه‌ی بناڵێ ئه‌ودڵه‌ی بێ مروه‌تم
تۆخه‌ریکی عه‌یش ونۆش ومن دوچاری زیله‌تم
ناحه‌قت کرد دوێ شکاندت ئه‌ودڵه‌ی کوژراوی خۆت
تیری موژگانت به‌خوێنه‌ خوێنی جه‌رگی له‌ت له‌تم
گه‌ربه‌هیوای قه‌تڵی من بی هانێ خه‌نجه‌ر بمکوژه‌
خۆشتره‌ مردن له‌ژینی پڕله‌جه‌ورومێحنه‌تم
ته‌فره‌دان ودڵ فریودان به‌سیه‌ شۆخی دڵڕفێن
تابه‌که‌ی وه‌عده‌و وه‌عیدت رۆیی تاب وتاقه‌تم
لائه‌قه‌ل هه‌روه‌ک ره‌قیبم باله‌رووت بێ به‌ش نه‌بم
جارێکی وه‌ک جاری جاران فه‌رمووهانێ روومه‌تم
رۆژوشه‌ودوژمن له‌باغت باده‌نۆش وگوڵ چنه‌
من له‌جێی وسڵت نیشانه‌ی تیروتانه‌ و ته‌عنه‌تم
رۆح وه‌کووئه‌گریجه‌کانت واله‌ ده‌وری رۆژی رووت
سه‌دئه‌وه‌نده‌یش بێ وه‌فابیت هه‌ربه‌هیوای ره‌حمه‌تم
چی ده‌بێ “سووتاو”له‌ ماچی کوڵمی تۆ بێ به‌ش نه‌بێ
بۆ به‌های ئه‌وماچه‌ ئه‌یده‌م ماڵ ورۆح وسه‌روه‌تم.

 

[ پنجشنبه ۱۳۹۰/۱۱/۱۳ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
سه یره ؟
مروف چون فریایی رق لیی بون ده که وی
له کاتیکدا
هه موی ته مه ن به شی خوشه ویستی ناکا

 (سیامند)

[ یکشنبه ۱۳۸۹/۰۹/۲۱ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
بوت نووسیم وبوت بنووسم ئه من چیم ؟

دوندی قه ندیل و گوره پانی هه لگورد نیم

به ره و به رزایی ده چم گه ر چی وردم

خاکی به ری پی یی تیکوشه ریکی کوردم
[ چهارشنبه ۱۳۸۹/۰۹/۰۳ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
دایه گیان بگری له سه ر خاکم که وا شینم ده وی
زور بگریه دایه گیان فرمیسکی خوینینم ده وی

من گولی سه د ئاره زوی ژینم له خاکا خه وتووه
خاکی مه یدانی خه بات ره نگینی خوینی من بووه

دا مه نیشه دایه گیان بو هاتنی من چاوه ری
دلنیا به, به سیه تی ,بو ده نگی  ده رگا مه گره گوی

من ده میکه جه رگی سوتاندوم هه ناسه ی سه ردی گه ل
دلپری کردوم خه می ده سکورتی و ره نگ زه ردی گه ل

من کوری کوردی شه هیدی ری ی خه باتم دایه گیان
کوتری خوینیین په ری باخی ولاتم دایه گیان

من له شاری خوم غه ریب و بو هه مو بیگانه خوم
کوتری کوژراوی ریگای لانه خوم,بی لانه خوم
 
دایه گیان بگری له سر خاکم  که وا شینم ده وی
زور بگریه دایه گیان فرمیسکی خوینینم ده وی


[ پنجشنبه ۱۳۸۹/۰۴/۱۰ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
عاشقی بێ‌دڵ ده‌ناڵێ، مه‌یلی گریانی هه‌یه‌
بێ‌شکه‌ هه‌وره‌ تریشقه‌ تاوی بارانی هه‌یه‌

چاوی من ده‌م‌ده‌م ده‌رێژێ ئاوی ساف و خوێنی گه‌ش
دا بڵێن ده‌ریای عومانه‌ دوڕڕ و مه‌رجانی هه‌یه‌


په‌رچه‌می ڕوو داده‌پۆشێ، پێچی زوڵفی پێچه‌یه‌
دا به‌ ڕۆژیش پێی بڵێن شه‌معی شه‌بوستانی هه‌یه‌

ئاسمانی حوسنی مه‌حبووبه‌م له‌ ئه‌برۆ و زوڵف و ڕوو
دوو هیلال و دوو شه‌و و دوو ماهی تابانی هه‌یه‌


ادامه مطلب
[ سه شنبه ۱۳۸۷/۰۹/۱۲ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
شه‌وی یه‌لدایه‌ یا ده‌یجووره‌ ئه‌مشه‌و
که‌ دیده‌م دوور له‌ تۆ بێ‌نووره‌ ئه‌مشه‌و؟!


دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله‌ قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و


دڵیش مایل به‌ دیده‌ی تۆیه‌، بۆیه‌
له‌ من وه‌حشی و ڕه‌میده‌ و دووره‌ ئه‌مشه‌و


که‌ تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده‌ مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

 

له‌ خه‌و هه‌ڵساوه‌ یا ئاڵۆزه‌ چاوت؟
هه‌میشه‌ وایه‌ یا مه‌خمووره‌ ئه‌مشه‌و؟


سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که‌ جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه‌ ئه‌مشه‌و

موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی»
له‌ کونجی بێ‌که‌سی مه‌هجووره‌ ئه‌مشه‌و

 

(ترجمه فارسی)

 

شب یلداست یا شبی ظلمانی امشب
که چشمانم دور از تو بی‌نورند امشب؟!


دلم همچون حاکمی عزل گشته است، قربان!
خلعت وصال ترا آرزو دارد امشب


دل نیز مایل به دیدن روی توست، به همین خاطر
از من وحشی و رمیده و دور است امشب


که ترا شاه کج کلاه ِدیده مستان را داشته باشم
چه باکی از قیصر (لقب پادشاهان روم و روس) و فخفور (لقب پادشاهان چین) خواهم داشت؟!

از خواب پریده‌ای، یا که چشمانت را خشمگین نموده‌ای؟
همیشه اینچنین است یا خمارند امشب؟

اشکهایم نقش چشمانت را می‌کشند
تا سرانجامم را همچون «منصور حلاج» به بالای دار بکشند
مسلمانان از حال «نالی» می‌پرسید؟
در کنج بی‌کسی‌اش ترد گشته است امشب

[ سه شنبه ۱۳۸۷/۰۹/۱۲ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]
 

گوڵ و خونچه‌ی به‌هارانیش له‌تۆ نه‌شمیله‌تر نابێ
نه‌مامی عه‌رعه‌ری كۆرپه‌ش له‌تۆ خنجیله‌تر نابێ

درۆیه‌ تۆ له‌ ئینسان بی، ئه‌مه‌ ئه‌قڵم قبووڵ ناكا
په‌ریش حه‌دی نییه‌ وابێ، ئه‌به‌د حۆریش به‌تۆناگا

ژیان و كه‌عبه‌كه‌م تۆیت و به‌سه‌د كه‌عبه‌ی مه‌كه‌ت ناده‌م
گه‌رناوی تۆم له‌سه‌ر ده‌م بێ، به‌ساڵیش ناوی خوا نابه‌م

[ سه شنبه ۱۳۸۷/۰۹/۱۲ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]

 

وتیان به به‌رد

ئه‌مانه‌وی بتکه‌ین به په‌یکه‌ری خودا

وتی ، نه نامه‌وی

خه‌لک فریودان به‌سه

بمکه‌ن به پله‌یکی بچوک

با مناله هه‌ژاره‌کان لیم سه‌ر که‌ون بو قوتابخانه
[ پنجشنبه ۱۳۸۷/۰۱/۲۲ ] [ ] [ ..:: مسلم معروفی ::.. ]

.: Weblog Themes By Iran Skin :.

درباره وبلاگ

ئه من موسلمم خه لكي شاري مه ريوان هيوادارم ئه و كه سانه ي كه سه يري وبلاگه كه م ده كه ن له ته واوي بواری ژيانيان دا هه ر سه ر كه و تو بن , باشي يان خرا پي ئه م وبلاگه بلين تاكو له سه ر ئه م وبلاگه زياتر كار بكه م و به دلتان بيت .
××××××××××
××××××××××
کردها مردمانی که سلوکی ها ـ پارتها ـ ساسانیان و در قرون وسطی خلفای عرب ، مهاجمین مغول آتابانهای ترک برایشان تاختند . سلاطین بسیاری آنان را در طوایف بزرگ به سرزمینهای دیگر کوچانده و سرکوب کرده و به انقیاد در آوردند و سر انجام تقسیمات سیاسی در قرن نوزدههم و بیستم آنان را در میان پنج کشور ایران ـ ترکیه ـ عراق ـ سوریه -اتحاد شوروی پراکنده ساخت. کُردها در زمینه تاریخی ـ فرهنگی اش به عنوان قومی کهن در تاریخ تهاجم ها و مقابله ها و نبردها استوار تا پای جان ایستاده میتوان شناخت ، روح کُرد انعکاس طبیعت اوست، روح کرد هم لطیف و مهربان است در برابر دوست و هم خشن و جنگجوی قهرمان است در برابر دشمن ...
برای تاریخ کرد و سابقه آن میتوان تاچند هزارسال پیش ازمیلاد به عقب برگشت که بقول دکتر”سپایرز” : سابقه کرد راتا شش هزارسال قبل ازمیلاد درکوههای زاگروس تشخیص داده میگوید”تاریخ ، ملتی کهن تر از کرد در این سرزمین نشان نمی دهد”.